له ڕۆژانی ڕابردووه‌دا، سێ مامۆستای زانكۆكانی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی و شه‌ریف له تاران، به‌بیانووی پشتیوانی كردن له شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
كاناڵی تیلیگرامی ئه‌نجومه‌نی زانیاری ده‌روونی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵی له‌سه‌ركار ده‌ركرانی دوو مامۆستای به ناوه‌كانی “دكتۆر ئامنه عالی” و “دكتۆر حه‌میده خادمی” بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ئه‌و دوو مامۆستا به‌شه‌ره‌فه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوێرانه پشتیوانیان له خوێندكاران و خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ربڕی بوو، له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه هه‌واڵی له‌سه‌ركار ده‌ركرانی دكتۆر “عه‌لی شه‌ریفی زارچی” له زانكۆی شه‌ریف بڵاو كرابوو كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆی دا هێنا. له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژینا” و ساڵی تازه‌ی خوێندن، سه‌دان حیزبۆڵڵایی له ژێر ناوی مامۆستای زانكۆ دامه‌زراون و به ده‌یان مامۆستای ئازادیخواز له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.