به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مسته‌فا قه‌وسی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “ساوان” سه‌ر به شاری بانه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٢ ڕۆژ له به‌ندكرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
نابراو ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ڕێگای شاری پیرانشار بۆ مه‌هاباد، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی سەبارەت بە دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
