به پێی ڕاپۆرته‌كان “میلان خواجه‌ای” خوێندكار و هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شیراز كه له ڕۆژانی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ و بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” و هه‌روه‌ها “ساز كردنی گروپ و كه‌ناڵی تلگرامی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، حوكمی پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه پارێزه‌ری ئه‌و خوێندكاره دژ به ناڕوونی ڕه‌وه‌ند و نه‌هێنی سازی دۆسیه‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه و جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ئه‌و شارومه‌نده، له سه‌ر به‌لگه و بنه‌مایه‌كی ڕوون بێت.
