به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٣٣ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و تێكۆشه‌ره به ناوی “هه‌یبه‌ت موعهید” ڕۆژی شه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
