به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٥ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ئیلام له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و شارومه‌ندانه به ناوه‌كانی “مێهرداد حه‌سه‌نوه‌ند، هابیل به‌یگ محه‌ممه‌دی، حه‌مید چراغی، ساسان پاكڕه‌وان، زاهد زارعی، جه‌عفه‌ر مه‌حموودی، حسێن مه‌حموودی، سه‌عید یاسمی، حه‌سه‌ن خوشڕو، مێهرداد نه‌سیری، موجته‌با حاجیان، فه‌رزانه سه‌یدی، محه‌ممه‌دڕه‌زا شه‌هبازی، زه‌هرا نه‌زه‌ری و كیان نگه‌هدار“، له لایه‌ن ئێتڵاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان كراون.
