له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و سێ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “سه‌ردار یاوه‌ر، عومه‌ر پایمه‌رد و به‌همه‌ن ڕه‌سوولیان“، له لایه‌ن ئێتڵاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و سێ به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌ردسه‌تدا نییه.
