به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی یارسانی خه‌ڵكی شاری كرماشان و دانیشتووی شاری تاران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٧ لە ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “سینا كیانی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان، له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێڵاعات كراوه. جێگای ئاماژه‌یه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆری ئه‌و به‌ندكراوه، ڤیدیۆی دانپێدانانی زۆره‌ملێی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه حكومه‌تییه‌كان وه‌كوو “ڕوبیكا“، بڵاو كردووه‌ته‌وه.
