به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “هۆیه” سه‌ر به شاری سنه كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “ئارتین ڕوسته‌می” سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی نه‌ك ته‌نیا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه، به‌ڵكوو سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
