به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری دێولان سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، هێشتا له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “ڕه‌سوول فه‌تحی” ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ و پوریا عه‌لیزاده” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، ڕێكه‌وتی ١٨ و ١٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
