به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری دێولان سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٤ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “خه‌بات ئه‌میری” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، ڕێكه‌وتی ٢٤ی مانگی به‌فرانبار به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه‌سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
