به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕامین ڕوسته‌می” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری “هه‌رسین” سه‌ر به ئاری كرماشان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له چوار مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره نووسی دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی و هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی دژ به كۆماری ئیسلامی” خراوه‌ته‌وه پاڵی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش تا ئێستا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. شایانی باسه ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كراوه.
