به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوه‌كانی “ئیبراهیم مه‌ردانی، ئه‌حمه‌د زه‌ره‌نگ و سلێمان ئیسمائیلی”، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه “ئه‌حمه‌د زه‌ره‌نگ و سلێمان ئیسمائیلی” ڕێكه‌وتی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ و “ئیبراهیم مه‌ردانی” ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه ئه‌و سێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، له كاتی به‌ندكرانیانەوە تاكوو ئێستا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
