به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیسمائیل سه‌ید ئه‌حمه‌دی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٢ی سه‌رماوه‌ز، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده له شاری ورمێ كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
