کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ناڕوونی چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كامیاران

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ناڕوونی چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی 4

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،ڕامین محه‌ممه‌دیهاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كامیاران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ٤٠ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵمحه‌ممه‌د ده‌شتی، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمی سته‌مكاری كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵی دایكی گیانبه‌ختكردووپژمان فاتحیله‌ گوندیئه‌ڵك، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا. شایانی باسه‌ دواترمحه‌ممه‌د ده‌شتیبه‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كراوه‌، به‌ڵامڕامین محه‌ممه‌دیسه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.