به پێی ڕاپۆرته‌كان، “حوجه‌ت ئال ئه‌حمه‌د و محه‌ممه‌د ته‌هماسبی” دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوله شاره‌كانی ئیزه و ورمێ، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستیان له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، “حۆجه‌ت ئال ئه‌حمه‌د” ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری “ئیزه”سه‌ر به پارێزگای خوزستان ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د ته‌هماسبی” ڕێكه‌وتی ٢٣ی گه‌لاوێژی هه‌مان ساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده له شاری ئه‌هواز كراون. شایانی باسه ئه‌و دوو به‌ندكراوه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له لایه‌ن لقی سێهه‌می دادگا ئینقلابی ئه‌هوازه‌وه له دۆسیه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، به “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم”، “هه‌ولدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” تۆمه‌تبار كراون، به‌ڵام هێشتا سه‌باره‌ت به ئه‌و حوكمه‌ی كه به سه‌ریاندا سه‌پێندراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
