به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له سێ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “ئومید بادی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٣ی سه‌رماوه‌ز، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری بۆكان بۆ سه‌ر دوكانه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی عه‌لی ئابادی ئه‌و شاره، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و شاره كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
