به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی پێنج به‌ندكراو و چالاكی فه‌رهه‌نگی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، “ئێحسان ڕوسته‌می، حه‌سه‌ن توزهنده جانی، ڕامین ڕوسته‌می و نیما مه‌هدی زادگان” چوار چالاكی فه‌رهه‌نگی دانیشتووی شاری تاران، ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین كراون. هه‌روه‌ها “جه‌هانگیر ڕوسته‌می” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شاری “هه‌رسین” سه‌ر به پارێزگای كرماشان“، ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و زیندانه كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پێنج زیندانییه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ئه‌و پێنج ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له به‌رده‌ستدا نییه.
