به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕوسته‌م باقری” شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری كوهده‌شت، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ئه‌و به‌ندكراوه ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵه ڕێكه‌وتی ٣١ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری كوهده‌شت به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئەم هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
