کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ناڕوونی چاره‌نووسی “كامران ڕه‌واز” له‌ زیندانی  مه‌هاباد

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ناڕوونی چاره‌نووسی كامران ڕه‌واز

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ١١٠ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیكامران ڕه‌وازهاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، هێشتا چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه‌ دیار نییه‌.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا. ئه‌و هاووڵاتییه‌ دوایین ڕۆژه‌كانی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ پاش كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری مهاباد كراوه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی تا ئێستا، له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی گرتن له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌ و به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری له‌ گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات، دۆخی ته‌ندروستی له‌ خراپیدایه‌.