به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به ناسناوی “عرفان مه‌حموودی”، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٩ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی ڕه‌هه‌ندی لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات كرا. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
