به پێی ڕاپۆرته‌كان، تیمی میدیایی ئاژانسی هه‌واڵی “ئاوا میدیا” بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك حه‌فته‌یه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانیڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتیانه به ناوه‌كانی “عومه‌ر ئه‌حمه‌د، مامه‌ند حه‌سه‌نپوور، ئاواره عومه‌ر و عومر“، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دووهه‌مین ڕۆژی فستیڤاڵی “به‌یت و حه‌یران” له شاری سه‌رده‌شت، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده له شاری ورمێ ڕاگوێزراون. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و چوار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
