به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ئیلامی، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٥ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و شارومه‌نده به ناوی “كیان نگه‌هدار“، ڕێكه‌وتی ٢٧ی به‌فرانبار، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له شاری ده‌ڕه‌شار كراوه. شایانی باسه ناوبراو پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، ڕه‌وانه‌ی زیندانی شاری ئیلام كراوه و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.
