به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیك به دوو مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی كرێكاری و سنفی خه‌ڵكی شاری سنه، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “عه‌بدوڵڵا خانی” ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگادارهركان، وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و به‌ندكراوه، ناوبراو له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
