به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ بۆ ماوه‌ی زیاتر له ١٧ ڕۆژه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و سێ شارومه‌نده ڕێكه‌وتی ١٨ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مانگرتنی گشتی له شاره‌كانی كوردستان و ئێران، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه كه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌ردسه‌تدا نییه.
