کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ناڕوونی چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ كوردستان

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ناڕوونی چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و به‌دره‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شارستانیبه‌دره‌سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام به‌ ناویعه‌لی حاته‌میله‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له‌ گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراوه‌. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندان،  هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی شارستانیبۆكانبه‌ ناویمه‌سعوود چه‌مه‌نی، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌باره‌ت به‌ شوێنی ڕاگرتنی زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.