به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ك مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كرماشان، هێشتا سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و شارومه‌نده به ناوی “به‌هه‌مه‌ن نادری” كه پێشووتر له بزووتنه‌وه‌ی ژن، ژیان، ئازادی‌دا، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به دانانی بارمته به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كرابوو، ڕێكه‌وتی ٢٨ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و چالاكوانه له ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌كانی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمدایه و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.
