به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٦ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو برای خه‌ڵكی شارستانی “سیروان” سه‌ر به پارێزگای ئیلام، هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و دوو برایه به ناوه‌كانی ” بێهزاد وەلیبەیگی و بێهرووز وەلیبەیگی”، ڕێكه‌وتی ٦ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه ئه‌و دوو به‌ندكراوه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و ده‌رمان بێبه‌ش كراون و له ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كاندان.
