به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، گه‌نجێكی خه‌ڵكی شاری سنه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ك مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن و ڕوه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی زانیارییه‌ك له به‌ردسه‌تدا نییه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و گه‌نجه به ناوی “ئاكام زه‌ندی”، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مانگرتنی گشتی له شاره‌كانی كوردستان و ئێران و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاره جیاوازه‌كان، به هۆی به‌شداری له خۆپێشاندانی دژ به حكومه‌تی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئه‌منیه‌تی “شارامفه‌ری” شاری سنه كراوه. ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو سه‌ره‌ڕای بێبه‌شكرانی له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره و مه‌ترسی له سه‌ر گیانی هه‌یه.
