به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كامیاران سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیك به یه‌ك مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “ئیبراهیم ڕوسته‌می” ڕێكه‌وتی ١٩ مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
