کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ربوون و ناڕوونی چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی پێشووی خه‌ڵكی شاری سنه‌

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ربوون و ناڕوونی چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی پێشووی

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی پێشووی خه‌ڵكی شاری سنه‌، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ١١ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناویسدیق یووسف پوورله‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان كراوه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.