ڕۆژی ڕابردوو و له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، خوێندكاران له چه‌ندین زانكۆی ئێران كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكاران له زانكۆكانی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی، خاجه نه‌سیر، تاران، علم و سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان و چه‌ندین زانكۆی دیكه، به وتنه‌وه و نووسینی درووشم له سه‌ر دیواره‌كانی زانكۆكان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی وسزا دانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك بوون. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له زانكۆكان له ئێران له لایه‌ن ڕژیمه‌وه خابگاكان و سلف سرویسه‌كانی به هۆی ترسی ڕژیم له ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خوێنداكاران داخراوه. هه‌روه‌ها شایانی باسه كه خوێندكارانی ناڕازی له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆریان لێ كراوه و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، هێشتا ئازاد نه‌كراون.
