كۆمه‌ڵێك له هاوڵاتیانی شاری ئانكارای وڵاتی توركیه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، به به‌ڕێوه بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دژی گرانی و هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته‌دا قه‌بزی به‌رقی مانگانه‌ی ماڵه‌كانیان سووتاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نرخی فه‌رمی هه‌ڵاوسان له مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵه‌وه نزیك به ٨ له‌سه‌د له به‌رانبه‌ر ساڵی پار گرانتر بووه و سه‌ره‌ڕای گرانبوونی مادده خۆراكیه‌كان به‌و وڵاته‌دا، چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی به‌رق و به‌نزینیش كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتی جیددی بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته درووست كردووه.