به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنان و كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی ئێران وێڕای جێگیركردنی گه‌شتی ئێرشاد و هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیم، له خه‌باتیان دژبه حیجابی زۆره‌ملێ به‌رده‌وامن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنان و كچانی تاران وێڕای هه‌بوونی گه‌شتی ئێرشاد له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و گوشاری هێزه‌كانی پۆلیس، به تۆڕدانی حیجابی زۆره‌ملێ دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتگه‌ری ئیسلامی نیشان داوه. له شاره‌كانی هه‌مه‌دان، شیراز و ئیسفه‌هان كچان به‌بێ حیجابی ئیجباری له‌گه‌ڵ پیاوانی یه‌كسانیخواز له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان پیاسه ده‌كه‌ن و له مه‌یدانی وه‌لیعه‌سری تاران كچانی ئازا هاوڕێ له‌گه‌ڵ پیاوان به‌ره‌نگاری حكوومه‌ت ده‌بنه‌وه.