به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچانی ئازا و بوێڕی شاره‌كانی كوردستان و ئێران به فڕیدانی حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتیه‌كان پیاسه ده‌كه‌ن و ئازادیخوازان به دروشم نووسین بانگه‌وازی خۆپێشاندان له ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان ده‌كه‌ن.
وێڕای په‌سه‌ندكردنی لایه‌حه‌ی حیجابی ئیجباری له‌لایه‌ن مه‌جلیسی ڕژیم و گوشارهێنان بۆ ژنان و كچانی ئێران، شه‌قام و پارك و شوێنه گه‌شتییه‌كان پڕه له ژنانی ئازا و بوێر كه دژبه حیجابی ئیجباری خه‌بات ده‌كه‌ن و دروشمه‌كانی “پیرۆز بێت شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی” و “بڕۆخێت ڕژیمی دژه ژنی ئیسلامی” به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ دیواری شاره‌كان به دروشمی دژه حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن و داوا له خه‌ڵكی ئازادیخواز ده‌كه‌ن ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” بكه‌نه ڕۆژانی ڕزگاری له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و ئازادی جێژن بگرن.
