به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، هێرشی چه‌كدارانی حكومه‌تی كاتی سووریا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه له حه‌له‌ب هێشتا به‌رده‌وامه و زیانێكی زۆری گیانی و ماددی به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه، لانیكه‌م ٣٩ كه‌س له چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا له لایه‌ن ئاسایشی ناوخۆی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه كوژراون و هه‌روه‌ها به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌و هێزانه‌دا، لانیكه‌م چوار گروپی چه‌كداری سه‌ر به حكومه‌ت به‌شداریان كردووه، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی هاوئاهه‌نگی له ناو ئه‌و هێزانه، ئه‌نجامێكی زۆر گرنگیان به ده‌ست نه‌خستووه.
