ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، سپای پاسداران بۆ جارێكی دیكه به‌رزاییه‌كانی كۆساڵان و شاهۆی به چڕی بۆردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێك له ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كان، پاش مووشكباران و تۆپبارانی چڕی به‌رزاییه‌كانی كۆساڵان و شاهۆ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانیان و گه‌ریلاكانی پژاك هاتۆته ئاراوه و چه‌ند كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و به هلیكۆپته‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان گوازراونه‌ته‌وه.
