به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕامین محه‌ممه‌دی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كامیاران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز، هاوكات له‌گه‌ڵ “محه‌ممه‌د ده‌شتی“، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵی “دایه ئه‌فسانه” دایكی “پژمان فاتحی” به‌ندكراوی سیاسی له سێداره دراو، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و به‌ندكراوه له خراپیدایه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
