کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ئه‌شكه‌نجه‌ی “ره‌فیق سه‌لیمی” له‌ زیندانی شاری سنه‌

به‌رده‌وامی ئه‌شكه‌نجه‌ی ره‌فیق سه‌لیمی له‌ زیندانی شاری سنه‌ 1

“ره‌فیق سه‌لیمی” چالاكۆانی كرێكاری پاش تیپه‌ر كردنی ١١ مانگ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چارنووسی به‌ ناروونی ماوه‌ته‌وه‌ و هێشتا له‌ ژیر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم دایه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ره‌فیق سه‌لیمی” كه‌ پێشتر له‌ ٧ی مانگی سه‌رماوه‌رز، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندیخانه‌ی سنه‌ گۆازرایه‌وه‌، له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی خه‌رمانان، له‌لایه‌ن دادگایی ئینقلابی شاری سنه‌ به‌ تۆمه‌تی بی بنه‌مای “دروستكردنی گروپێ نایاسی دژ به‌ ئاسایشی وڵات” به‌ ده‌ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا و به‌ هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوبراوه له‌ زیندان گوێی چه‌پی و شانی به‌سه‌ختی بریندار بووه‌. و پاش تێپه‌ر كردنی ١١ مانگ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هیچ هه‌نگاویك بۆ ده‌رمانی ناوبراو هه‌ڵ نه‌گیراوه‌. جێگایی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له‌ مافی چاوپیكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بیبه‌ش كراوه‌ و تا به‌ ئێستا چارنووسی به‌ ناروونی ماوه‌ته‌وه‌.