ئاگری چیای سیاچه‌ل له پارێزگای ئیلام، پاش سێ ڕۆژ هێشتا نه‌كوژێندراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت تیمێكی فریگوزاری خێرا ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها ژینگه‌پارێزانی ئیلام و شاره‌كانی دیكه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژه له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری چیای سیاچه‌لی ئیلامدان، به‌ڵام به هۆی هاتنی با و پوش و پاوانی زۆر له‌و شاخه، توانیویانه تەنیابه‌شێك له ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه، به‌ڵام هێشتا ئاگره‌كه به تەواوی نه‌كوژێندراوه‌ته‌وه.