ماوه‌ی دوو ڕۆژه دارستانه‌كانی شه‌شه و كێلێ له ئاگردا ده‌سووتێت و هه‌وڵ و تێكۆشانی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش تا به ئێستا ئاكامێكی نه‌بووه و پیویستیان به یارمه‌تی هه‌یه.
به‌وته‌ی ژینگه‌پارێزانی بانه، دوو ڕۆژه دارستان و مێرگی ناوچه‌كانی شه‌شه و كێلێ له ئاگری دوژمنانی ژینگه دا ده‌سووتێت و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه هه‌ڵ نه‌گرتووه. ژینگه‌پارێزان داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه و یارمه‌تیان بده‌ن بۆ ئه‌وی ئاگره‌كه بۆ ناوچه‌كانی دیكه ته‌شه‌نه نه‌كات.
