کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رته‌سك كردنی هێڵی ئینته‌رنێت له‌ شاری سه‌قز

به‌رته‌سك كردنی هێڵی ئینته‌رنێت له‌ شاری سه‌قز 3

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ سه‌روبه‌ندی شۆڕشی “ژینا” هێڵی ئینته‌رنێتی له‌ شاری سه‌قز و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌رته‌سك كردووه‌.

به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ماوەیەکە خزمەتگوزاریی ئانتێن و ئینتەرنێتی مۆبایل لە ئاواییەكانی شاری سەقز بۆ نموونە خوڕخووڕە (مەولاناوا تا جافرخان)، سەرشیو و ڕێڕەوی سەقز- دیواندەرە به‌رته‌سك كراوه‌ و زۆر جار ده‌بچڕێت. پچڕانی هێڵی ته‌له‌فوون و ئینته‌رنێت ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و ده‌ڵێن: چی تر ناتوانن په‌یوه‌ندی به‌ ئۆرژانس و ئاگركوژێنه‌وه‌ش بگرن.