به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له ئه‌نجامی هێرشی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا بۆ سه‌ر “دێرحافر“، چوار هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، چه‌كدارانی ڕژیمی كاتی سووریا، له چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا، به چڕی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مهفسوود و ئه‌شره‌فیه‌یان بوردمان كردووه و هه‌روه‌ها ته‌نانه‌ت ده‌ستیان به هێرش بۆ سه‌ر ناوچه‌ی دێرحافر له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كردووه. ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانیاندا پێنج ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هێرشی ئاسایشی ناوخۆ بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی ڕژیم، چه‌ندین كه‌س له هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت كوژراون.
