به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌رمی كۆمه‌ڵێكی زۆر له ژنانی ناڕازی كه له خۆپێشاندانه‌كانی مانگی ڕابردوودا به‌شداریان كردبوو، هێشتا ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان، نه‌ك ته‌نیا وڵامی داخوازییه‌كانیان نادرێته‌وه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه پێویسته سه‌باره‌ت به‌م كرده‌وه زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كه‌نه‌وه. شایانی باسه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی هۆكاری گیانبه‌ختكردنی خه‌ڵكی ناڕازی و هه‌روه‌ها ئازاری بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، نه‌ك ته‌نیا به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌كرانی گیانبه‌ختكردووانی قه‌ده‌غه گرتووه، به‌ڵكوو ته‌رمی كۆمه‌ڵێكی زۆریانی به‌دیل گرتووه.
