ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند كه خه‌ڵاتی ئازادی چاپه‌مه‌نی ناسراو به “گیلرمۆ كانۆ”ی به نه‌رگس محه‌ممه‌دی، ئیلاهه محه‌ممه‌دی و نیلووفه‌ر حامدی به‌خشیوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و خه‌ڵاته به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له كه‌سایه‌تی، ڕێكخراوه یان ناوه‌ندێكی به‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌به‌خشرێت. شایانی باسه كه ڕۆژی جیهانی ئازادی چه‌په‌مه‌نی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ٣ی مانگی مه‌ی، خه‌ڵاتی جیهانی ئازادی ڕاده‌ربڕینی ڕێكخراوی زانیاری و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (یوونێسكۆ) به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی “گیلرمۆ كانۆ” ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی كۆلۆمبیا ناونیشان كراوه.
