ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “نیاز عه‌بدۆڵڵا” براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین ڕۆژنامه‌وانی جهیان، خه‌ڵاته‌كه‌ی به “ژینا ئه‌مینی” به‌خشی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانان كه ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری نیۆیۆركی ئه‌مریكایه، خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی خۆی به‌خشی به “نیاز عه‌بدۆڵڵا” ڕۆژنامه‌وانی كوردی خه‌ڵكی باشووری كوردستان. ناوبراو له كاتی به‌شداری له‌و مه‌رسمه‌دا، خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌خشی به چوار هێمای ئازادیخوازی له كوردستان كه یه‌كێكیان “ژینا ئه‌مینی” قوربانی سه‌ركوتی ڕژیم له ساڵی ١٤٠١ بوو. ناوبراو وتاره‌كانی خۆی له‌و مه‌راسمه‌دا به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” كۆتایی پێ هێنا.