ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، کۆمپانیاى “تۆتاڵ”ی فەڕانسه هەموو پشکەکانى لەهەریمى کوردستان فرۆشت بە کۆمپانیاى “شاماران”ى سەربە پارتى دیموکراتى کوردستان و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌جێهێشت.
بەپێی زانیارییەکان، كۆمپانیای “تۆتاڵ”ی فه‌ڕانسه ١٨٪ی پشکەکانى نەوتى کێڵگەى “سەرسهنگ”ی، فرۆشتووە بە کۆمپانیاى “شاماران”ى سه‌ربه پارتى دیمۆكراتی كوردستان. ئه‌و کێلگە نەوتییه ڕۆژانه ٣٥٠٠ بەرمیلى نه‌وتی به‌رهه‌م هێناوه و له یه‌ك مانگی ڕابردوودا زۆربه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان پشهكانیان فرۆشتووه و به‌هۆی هه‌ڕشه‌ی گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق و هه‌روها بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، ناچاربوون ناوچه‌كه بهجێبهێڵن.