به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل هێرشێكی قورسیان كرده سه‌ر سایته په‌دافه‌ندی و مووشه‌كییه‌كانی ڕژیم و چه‌ندین هێزی ڕژیم كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به ٥٠ فڕۆكه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سایتی پارچین و كارخانه‌ی وه‌به‌رهێنانی سانتریفیوژ له كه‌ره‌ج و ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له بنكه‌ی مووشه‌كه‌ی خۆجه‌یر ڕووی داوه. هاوكات پادگانی ئیمام حه‌سه‌ن و هه‌وانیرووزی كرماشان بۆ جاری چه‌نده‌م به ئامانج گیرا و ٨ ئه‌ندامی سپا و ئه‌رته‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون. له‌گه‌ڵ بۆردوومانی شاره‌كانی هه‌مه‌دان، ئه‌بهه‌ر، ته‌ورێز، ئه‌رده‌بیل، ئیسفه‌هان و ئه‌هواز، كۆماری ئسلامی به ده‌یان مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر ئیسڕائیل و ٩٤ كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها دۆناڵد ترامپ ٤٨ ساعه‌تی بۆ ته‌سلیم بوونی كۆماری ئیسلامی داناوه و عه‌لی خامنه‌یی له وڵامدا ڕایگه‌یاندووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌سلیم نابن. شایانی باسه كه له ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی ئێسڕائیل بۆ سه‌ر ڕژیم، ٥٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ٤٥٠ كه‌سیان هێزی نیزامی و ٧٤ قوربانی كه‌سی مه‌ده‌نی بوون، به‌پێی دوایین زانیاریی پێنج هێزی سپای پاسداران له ئه‌ردستانی ئیسفه‌هان كوژراون.