کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بن‌به‌ستی ئابووری كۆماری ئیسلامی

حهفتهی ڕابردوو، بانكی ناوهندیی ئێران، لهڕاپۆرتێكی سهیردا ڕایگهیاند كهئێران لهنیوهی ئهوهڵی ساڵی ١٣٩٩دا، گهشهی ئابووریی مۆسبهتی ١ و ٣ دههۆمی لهسهدی بهخۆوهبینیوه‌! لهلایهكی دیكهوه،دوو حهفتهپێشتر، ناوهندی ئاماری ئێران، ڕێژهی گهشهی ئابووریی ئێرانی لهم ماوهیهدا، مهنفی ١ و ٩ دههۆمی لهسهد ڕاگهیاندبوو. ئهوهش لهحاڵێك دایهكهبهپێی بهرئاوردهكانی سندووقی نێونهتهوهیی پاره، لهو ماوهیهدا، گهشهی ئابووری ئێران ٤ و نیو لهسهدی مهنفی بووهو ههر ئهم سهرچاوهیهش پێش بینیی كردووهكهگهشهی ئابووریی ئێران لهساڵی داهاتوودا ٥ و نیو لهسهدی مهنفی دهبێت.

ئاشكرایهكهههم بانكی ناوهندیی ئێران و ههم ناوهندی ئاماری ئێران، درۆ دهكهن. پێشبینییهكانی سندووقی نێونهتهوهیی پارهش، كهزیاتر بهپێی سهرچاوهی ئاماری دهوڵهتهكانه، خۆشبینانهیه‌. لهم پێوهندهدا یهكێك له‌ “خێرخوازانی ڕژیم نووسیی: “ئاشكرایهكهخهڵك باوهڕ بهمجۆرهئامارانهناكهن، كهوابوو زهرهر و زیانی دانی ئاماری غهڵهت ئهوهیهكهمتمانهی ئهو سهرمایهگوزارانهش كهلهوانهیهئیشتیایان لهسهرمایهگوزاری لهئێران بێت، كهمتر دهبێتهوه‌”.

بهڵام خهڵك ڕاستییهكان، نهك لهڕووی ئامارهكانهوهبهڵكوو لهڕووی باروودۆخێكی كارهساتبار كهبهسهر ژیانی خۆیان و دهورووبهریاندا سهپاوه، دهبینن. پهرهسهندنی بێوێنهی ههژاری كهڕوخساری خۆی لهبێ ماڵوحاڵی، لهشفڕۆشی، كۆرپهڵهفرۆشی، كولییهفرۆشی، زبڵ‌‌گهڕی، خۆكوژی و زۆرێك لهئازارهكۆمهڵایهتیهكاندا، نیشان دهدات. پهرهسهندنی بێوێنهی بێكاری، بهبێ بههرهمهند بوون لههیچ جۆرهبیمهیهكی كۆمهڵایهتی كهپتر له٦٠ لهسهدی خوێندكارانێك كهقۆناغی زانكۆیان تێپهڕاندووه، دهگرێتهوه، ههر ههموویان، دیمهنی ڕاستهقینهی ئهم باروودۆخهكارهساتبارهن. ناوهندی لێكۆڵینهوهكانی مهجلیسی ئیسلامی پێش بینیی كردووهكه  لهمساڵدا، ٦ ملیۆن و ٤٠٠ ههزار دهرفهتی پیشهیی لهدهست دهچێت.

بهوتهی مهسعود خانساری، سهرۆكی ژووری بازرگانیی تاران، هیچ حهفتهیهك نییهكهنزیك به٥٠ شیركهتی گهورهی ئێران دانهخرێت، بهجۆرێك كهتهنیا لهبواری نهوت و پێترۆشیمیدا، كهبێگومان بوارێكی پڕڕهونهقتره، لهساڵی ڕابردوودوودا، لهههزار و ٥٠٠ شیركهتی پهیمانكاری نهوتی، ٨٠٠یان داخراون.

كهسریی بوودجهی ساڵی ١٤٠٠، تهنانهت بهپێی ئامار و داتای خۆشبینانهو ناڕاست لهداهاتهكانی دهوڵهت، ١١٧ لهسهد، واته٥ و نیو بهرابهری بوودجهی ساڵی ڕابردوویه‌. پێشبینییهكان لهبواری ڕێژهی فرۆشی نهوت و نرخی نهوت، كهسهرهكیترین سهرچاوهی داهاتی دهوڵهته، بهتهواوی خهیاڵبافانهن‌. بهڵام لێرهدا پرسیار ئهوهیهكهئهم كهسریی بوودجهیهلهكوێوهدابین دهكهن؟ ئایا لهههزینهكانی سپا و ئهرتهش و هێزهئهمنییهكان و دهخاڵهتی ناوچهیی و جبهخانهی نیزامی كهم دهكهنهوه؟ ئاشكرایهكهههروهك ساڵی ڕابردوو و ساڵانی پێشتر، لهههزینهی تهندرووستی و دهرمان و پهروهردهو بارهێنان و خزمهتگوزارییهكۆمهڵایهتیهكان كهم دهكهنهوهو بهگران كردنی كاڵا پێویستهكانی خهڵك، ئهم كهسری بوودجهیهدابینی دهكهن و بهچاپ كردنی زیاتری پارهی بێ پشتیوانه، دهست دهدهنهدزییهكی گشتی لهگیرفانی خهڵك.

ئایا بهڕاستی كۆماری ئیسلامی ڕێگایهكی بۆ چوونهدهرهوهلهو قهیرانهئابوورییهی كهتێیدا گرفتاره، ههیه؟ با وڵامی ئهم پرسیارهلهزمانی یهكێك لهكارناسانی ئابووریی ڕژیمهوهببیستین: مهسعود نیلی، ڕاوێژكاری پێشووی حهسهنی ڕووحانی، تهنیا سهبارهت بهكاریگهری گهمارۆكان لهسهر ئابووریی ئێران وتوویهتی: “بۆ گهڕانهوهبۆ باروودۆخی بهر لهگهمارۆكانی ئهمریكا، ئێران پێویستی بهیهك دهیهگهشهی ئابووریی بهردهوام و بێپسانهوهههیه“.

بهڵام بێگومان، بهر لهگهمارۆكانیش، سفرهی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشی ئهم كۆمهڵگایهبهتاڵ بوو و ئاوی ئاسوودهیی لهگهروویان نهدهڕۆیشتهخوارێ. بهپێی پێشبینیی مهسعود نیلی، ئهگهرچی مهحاڵه،بهڵام ئهگهر بێت و ئابووریی ئێران یهك دهیهگهشهی ئابووری و بێپسانهوه، بهخۆوهببینێ، ئهوكات، تازه، خهڵكی ئێران دهگهڕێنهوهبۆ باروودۆخی دوو ساڵ لهمهوبهر.

ههمووی ئهو ڕاستییانهپێمان دهڵێن كهكۆماری ئیسلامی، لهقهیرانێكی قووڵی ئابووریدا، دهست و پێ لێدهدات. كێشهی كۆماری ئیسلامی بۆ چوونهدهرهوهلهقهیرانی ئابووریی ئێستا، سیاسییه‌. ئابووریی كۆماری ئیسلامی، تهنیا بهدابین كردنی پێداویستییه سیاسی و ئابووری و یاسایییهكان، لهپێناو تێكهڵ بوونهوهی تهواو لهگهڵ بازاڕی سهرمایهی جیهانی، لهبنبهستی ئێستا ڕزگاری دهبێت و داهاتووهكهشی، بهههوراز و نشێوهكانی سهرمایهی جیهانییهوهگرێ دهدرێت. بهڵام ٤٢ ساڵ دهسهڵاتدارییهتی ئهم ڕژیمهنیشانی داوهكهتوانای دابین كردنی ئهم پێداویستییانهی نییه‌. بێجگهلهلابردنی بهربهستهسیاسیهكانی سهر ڕێگای تێكهڵ بوونهوهی سهرمایهی ئێران لهگهڵ بازاڕی جیهانی، پێداویستییهكی دیكه،بهكردهوهدهرهێنانی بهتهواو مانای بهرنامهی ئابووریی نێئۆلیبڕاڵییهلهئێران. ‌بهڵام ئهگهر وهها نوسخهیهك توانیبایهی وڵاتانی وهك ئێران لهقهیرانی ئابووریی ناوخۆیی و لهدواهاتهكانی قهیرانی جیهانیی سهرمایهداری ڕزگار بكات، ئهمڕۆ لهگهڵ ئهو قهیرانهسیاسی و ئابوورییانهی كهوڵاتانی دواكهوتووی سهرمایهدارییان، لهگوشهو كهناری جیهان، تهنیوهتهوه، بهرهوڕوو نهدهبووین.

ڕژیمی سهرمایهداری لهئێران، ههر وهك ههموو شوێنێكی جیهان، لهئهگهری ئاسایی كردنهوهی پهیوهندیی خۆی لهگهڵ جیهانی پێشكهوتووی سهرمایهداریش، بۆ چوونهدهرهوهلهقهیران، ڕێگایهكی بێجگهلهتوند كردنهوهی چهوساندنهوهی چینی كرێكار، ههرزان كردنی هێزی كاری كرێكاران، هێنانهخوارهوهی ئاستی خزمهتگوزاریی گشتی و داسهپاندنی ههژاری وفهلاكهتی زیاتر بهسهر زۆربهی كۆمهڵگادا نییه‌.  بهڵام لهئێرانی ژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامیدا، ههتا ئێستاشی، جامی سهبری كرێكاران و زۆربهی خهڵك لهمبارهوهلێوڕێژ بووه، چ بگا بهوهیكهڕاوهستن تا زیاتر شیرهی گیانی خهڵك لهپێناو ڕهونهق بهخشین بهئابوورییهكهیان ههڵمژن. كۆماری ئیسلامی لهو بوارهدا پۆتانسیهلهكانی سووتاون. مهیدانی مانۆڕی نییهو خۆشی دهزانێ كهبهتوند كردنهوهی گوشار لهسهر چینی كرێكار و جهماوهری بێبهش، لهگهڵ چ ئاگرێكی بهخرۆش، كایهدهكات. ههربۆیهبێگومان، دهتوانین بڵێین كهئابووریی كۆماری ئسیلامی، كهوتووهتهپێگهیهكهوهكهنهڕێگای بهرهوپێش چوونی ههیهو نهدهشتوانێ بهرهو دواوهبگهڕێتهوه‌.