بەپێی هەواڵی گەیشتوو، وتووێژەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەمریکا پاش زیاتر لە ٢١ کاتژمێر بە بێ ڕێککەوتن کۆتایی پێهات و تیمەکانی دانوستانی هەردوو وڵات گەڕانەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕەوتی دانوستانەکانی ڕژیم لەگەڵ ئەمریکا، بە هۆی ڕێکنەکەوتنیان لە سەر بابەتەکانی پرۆژەی ئەتۆمی و هەروەها گێشەکانی گەرووی هورموز، تیمی دانستانکاری ئەمریکا پاش ڕادەست کرانی پیشنارێک، دانوستانەکەی بە تەواوی بە جێ هێشتووە و کۆتایی پێ هێناوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان ڕەوتی دانوستانەکان، تووشی ئاڵۆزییەکی زۆر بووەوە و هەروەها پاشان میدیاکانی کۆماری ئیسلامی بڵاویان کردووەتەوە کە جارێکی دیکە هیچ وتووێژێک سەبارەت بە ڕێککەوتن لە سەر هیچ بابەتێک لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوە ناچێت.
