به پێی ڕاپۆرته‌كان، له حاڵێكدا كه ڕۆژ به ڕۆژ، هه‌زینه‌كانی ژیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ڕواته سه‌رێ، په‌سه‌ند نه‌كرانی ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن حه‌قی مه‌سكه‌نی كرێكاران له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بووه‌ته هۆی بلۆكه بوونی ٨ له‌سه‌دی حه‌قده‌ستی كرێكاران.
پاش دانیشتنی ١٧ی جۆزه‌ردانی شۆای باڵای كار، حه‌قی مه‌سكه‌ن ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن زیاد كرا و له ١٠٠ هه‌زار تمه‌نه‌وه بوو به ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن. به‌ڵام پاش تێپه‌ڕینی چوار مانگ له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ، ده‌وڵه‌ت به‌ڵگه‌ی په‌رداختی ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قی مه‌سكه‌نی ده‌رنه‌كردووه. شایانی باسه په‌سند نه‌كرانی حه‌قی مه‌سكه‌نی ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به مانای ئه‌وه‌یه كه كرێكاران له جیات وه‌رگرتنی حه‌قده‌ستی ٢ ملیۆن و ٦١١ تمه‌ن، ٢ و ملیۆن و ٤١١ هه‌زار تمه‌ن وه‌رده‌گرن.